سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات

رۆژی پێنجشەممە 4ـی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مارتین یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق كرد كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكانی و ماڵئاواییكردن، سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی ئەڵمانیا خواست و سوپاسی گەل و حكومەتی ئەڵمانیای كرد كە لە قۆناغی جیاجیا دا پاڵپشتی گەلی كوردستان بوونە.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.

Back to top button