مەسرور بارزانی: شانشینی یەکگرتوو وەک هاوبەشێکی جێی متمانە و دۆستێک دەبینین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی شای نوێ و شاژنی بەریتانیا دەکات و دەڵێت،  چاوەڕێی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان دەکەین.

ئەمڕۆ شەممە 06ـی ئایاری 2023 رێوڕەسمی تاج لەسەرنانی شا چارلسی سێیەم، شای بەریتانیا بەڕێوەچوو، مەسرور باررزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم بۆنەیەوە لە تویتێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی شای بەریتانیا کرد و رایگەیاند: پیرۆزە لە شا چارلسی سێیەم و شاژن کامیلا.

ڕاشیگەیاند: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمانین لە سەردەمی حکومڕانی ئێوەدا.

سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە کە “بەردەوام شانشینی یەکگرتوو وەک هاوبەشێکی جێی متمانە و دۆستێک دەبینین کە هەم لە مێژوومان تێدەگات، هەم لە کاتی تەنگانەشدا لە تەنیشتمانەوە وەستاوە.”

Back to top button