400 ملیارەکە ئەم هەفتەیە دەگاتە هەرێمی کوردستان

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی:” 400 ملیارەکە بڕیاری لەبارەیەوە دراوە و، ئەم هەفتەیە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند: حكومەتی عیراق بڕیاریداوە كە 400 ملیار دینار مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و بڕیارەكەش دەرچووە و تەنها ماوە پارەكە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت.

راشیگەیاند: بڕیارە ئەم هەفتەیە حكومەتی عیراق ئەو 400 ملیار دینارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

Back to top button