ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر راگەیەندراوێكیان بڵاو كردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر راگەیەندراوێكیان لەبارەی رووداوی هەڵكوتانە سەر و دزیكردن لە ئافرەتێكی بەساڵاچوو لە هەولێر بڵاو كردەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: دوای رووداوی هەڵکوتانە سەر و دزیکردن لە ئافرەتێکی بەساڵاچوو لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی گوڵان – شاری هەولێر، لە چەند رۆژی رابردوو، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هەولێر دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و پاشان تواندرا سەرەداوی تاوانەکە بە دەست بخەین.

ئاماژە بەوەش دراوە كە: لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هەر سێ تۆمەتباری رووداوەکە بە هاوبەشی هێزە ئەمنییەکان دەستگیر كراون و رێوشوێنی یاساییان لە بەرامبەردا گیراوەتە بەر و دەدرێنە دادگا.

لە كۆتاییشدا هاووڵاتییانییان دڵنیا كردووەتەوە کە سەر و ماڵیان پارێزراوە و یاسا لەسەر هەموو تاوانبارێک جێبەجێ دەکرێت.

دوای رووداوی هەڵکوتانە سەر و دزیکردن لە ئافرەتێکی بەساڵاچوو لە ماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی گوڵان – شاری هەولێر لە چەند رۆژی رابردوو، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هەولێر دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون و پاشان تواندرا سەرەداوی تاوانەکە بە دەستبخەین و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوە هەر سێ تۆمەتباری رووداوەکە بە هاوبەشی هێزە ئەمنییەکان دەستگیربکرێن و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیرایەبەر و دەردرێنە دادگا.

هاووڵاتییانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە سەرو ماڵیان پارێزراوە و یاسا لەسەر هەموو تاوانبارێک جێبەجێ دەکرێت.

Back to top button