شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژی ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت.
عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند : “ئەمڕۆ، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ مانگی 3ی2023ی چەند پەروەردەیەک دابەشدەکرێت”.
باسی لەوەشکردووە کە،” پەروەردەکانی رۆژئاوا سلێمانی، رۆژهەڵات سلێمانی، پەروەردەی هەڵەبجە، پەروەردەی پشدەر، پەروەردەی کفری، پەروەردەی دووکان، پەروەردەی چەمچەماڵ، پەروەردەی سەیدسادق، پەروەردەی کەلار، پەروەردەی دەربەندیخان، پەروەردەی پێنجوێن، پەروەردەی شارەزوور، پەروەردەی شارباژێر، پەروەردەی قەرەداغ، پەروەردەی رانیە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژیان بۆ خەرج دەکرێت.