لە سلێمانی بەتۆمەتی سوكایەتیپێكردن و هێرشكردنە سەر ژنێك دوو تۆمەتبار دەستگیركران
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیێنێت : بەتۆمەتی سوكایەتیپێكردن و هێرشكردنە سەر ژنێك دوو تۆمەتبار دەستگیركران
لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاماژە بەوە دەدات” دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە مۆبایلەكەی لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیر بكرێن و دەست بەسەر مۆبایلەكەیاندا بگیرێت.
پۆلیس راشیگەیاندووە، لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوو، سەرەنجام دەركەوت كە تۆمەتبار چەند جارێك هەستاوە بە سووكایەتیكردن و هێرشەكردنە سەر ژنەكە و لە گرتەیەكیشدا كە لە شاخی گۆیژە و لەلایەن تۆمەتباری دووەمەوە تۆمار كراوە، دەركەوتووە كە تۆمەتبار سووكایەتی بە ژنەكە دەكات و تەقەی بەسەردا دەكات.
روونیشی كردووەتەوە، ئێستا هەردوو تۆمەتبار (ش، س، ع) لەدایكبووی 1999 و (ر، ح، ق) لەدایكبووی 1997، بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
بەڤیدیۆ لەم لینکە ببینە⬇