سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات
ئەمرۆ دووشەمە 8ـی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد.
لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەری گشت کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها تيشك خرایە سەر دوا دۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزی ناوخۆیی کرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.