لەبارەی بوودجە و مووچەی فەرمانبەران روونكردنەوە دەدرێت
راوێژکاری سەرکۆماری عێراق لەبارەی بوودجە و مووچەی فەرمانبەران روونكردنەوە دەدات و دەڵێ: تاوەكوو بوودجە پەسند دەكرێت، بەغدا 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
محەمەد ئەمین فارس، راوێژكاری سەركۆماری عێراق رایگەیاند :” بۆ شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەران كاری زۆر باش كراوە، تاوەكوو بوودجە پەسند دەكرێت، بەغدا 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و كە بوودجەش پەسند كرا، شایستەی تەواوی دارایی دەنێردرێت.
دەشڵێت: “ئێستا پرۆژەیاسای بوودجەكە لە دوا قۆناغەكانیدایە و نزیكی پەسندكردنە و هەوڵ دەدرێت بۆ سێ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 بێت، بەمەش حكومەت لە كۆمەڵێك گرفتی دووبارەبوونەوەی دواكەوتنی ئامادەكردنی بوودجە و جێبەجێنەكردن و دواكەوتنی تەواوبوونی پرۆژەكان رزگار دەبێت و دەتوانرێت پرۆژەی گەورەتر و ستراتیژی لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا ئەنجام بدرێت.”