400 ملیار دینار لە بەغداوە گەیشت
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنی 400 ملیار دینارەکەی بەغدای بۆ هەرێمی کوردستان راگەیاند.
لە راگەیێندراوێکدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە :” لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار لەڕێگای بانکی رەشید و رافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”