بڕیاری لێخۆشبوون لە بەشێکی قەرزی کرێی ئاو درێژدەکرێتەوە

بڕیاری لێخۆشبوون لە بەشێکی قەرزی کرێی ئاو درێژکرایەوە و، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێ، لەمڕۆوە ھاووڵاتییان دەتوانن دەست بە مامەڵەی سوودمەندبوون بکەن .

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندیی ھاوبەشانی ئاو کە قەرزی کرێی ئاویان لەسەر کۆبووەتەوە و بە رەچاوکردنی دۆخی دارایی ھاووڵاتییان بە گشتی، بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بە ڕێژەی ١٥٪ بۆ ماوەی تەنیا یەک مانگ درێژ کرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، درێژکردنەوەی بڕیارەکە دوای ھەڵسەنگاندنی پڕۆسەی بابەتی لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی کرێی ئاو و داواکارییەکی زۆری ھاووڵاتییان بۆ ئەم بابەتە و سوودمەندبوونی ھەزاران ھاووڵاتی لە بڕیارەکە،

وەزارەتەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو :” بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە ئێستاوە تا ١٠/٦/٢٠٢٣ و لەمڕۆوە ھاووڵاتییان دەتوانن دەست بە مامەڵەی سوودمەندبوون بکەن .

Back to top button