پارتی لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی كەركووك كشایەوە

پارتی لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی كەركووك كشایەوە و بەرپرسێکی لقی 3ــی پارتیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
مەسعود مەلاپەروێز ،بەرپرسی پەیوەندییەكانی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: شاندی پارتی لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یۆنامی كشاوەتەوە كەوا بڕیار بوو لەگەڵ حیزبە كوردستانییەكانی شاری كەركووك كۆبێتەوە.
لەبارەی هۆکارەکەش گوتی: هۆكاری كشانەوەی پارتی لە كۆبوونەوەكەی یۆنامی بە هۆی ئەوە بوو بە فەرمانی چەند لایەنێك ویستویانە لە پرسگەی تەلاری پارێزگای كەركووك ، سووكایەتی بە شاندی پارتی بكەن بۆیە یەكسەر شاندی پارتی نەچووەتە ناو تەلاری پارێزگاوە و بەشداری كۆبوونەوەكەی نەكردووە.