سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای حەشدی شەعبی دەکات

خواكوڕك
سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە لێدوانێکیدا داوای هەڵوەشانەوەی یاسای حەشدی شەعبی دەکات و ڕایگەیاند دوای کۆتایی هاتنی شەڕی موسڵ پێویست بە بوونی ئەو هێزانە ناکات، چونکە ناکرێ عێراق بدرێتە دەستی میلیشیاکانەوە.
سەدر بە گرنگیەوە باسی لە پێویستی دیالۆگی نێوان پێکهاتەکانی عێراق کردوو ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ هێزە سونیەکان.
هەر له درێژەی لێدوانەکانیدا موقتەدا سەدر ترسی خۆی نەشاردەوە لەوەی گەر سەرکردە سیاسیەکانی نەگەنە ڕێکەوتنێکی گشتگیر ئەوا شەڕی تائیفی لە دوای کۆتایی داعش ئەگەرێکی دور نیە.
سەبارەت بە هێزەکانی سەرایا سەلامی سەر بە ڕەوتی سەدر، موقتەدا ڕایگەیاند لە ئایندە ئەو هێزانه هەڵدەوەشێنێتەوەو دەبێت سوپای عێراق ئاسایشی وڵات بپارێزێت نەک هێزە میلیشیاکان، هاوکات سەدر ڕەحنەی لە بەرپرسانی حەشد گرت کە ڕایان گەیاندبوو شەڕ دەبەنە سوریا و ئەو لێدوانانەی بەنابەرپرسیارانە لەقەڵەمدا.

Back to top button