مه‌سرور بارزانی: بارزان لانیكه‌م 16 جار وێران بووه‌، دووباره‌ بونیاتنراوه‌ته‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  له‌كاتی پێشوازیكردن لە میوانانی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، به‌ میوانانی گوت: “زۆر خۆشحاڵم كه‌ هاوڕێ و هه‌ماهه‌نگی كوردستانن”. ده‌شڵێت: “بارزان لانیكه‌م 16 جار وێران بووه‌، دووباره‌ بونیاتنراوه‌ته‌وه‌”.

نوێنەر و باڵیۆزی چەندین وڵات بەشداری کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی دەکەن لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەخوانێکیان بۆ ئامادەکراوە تێدا سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەشکرد.

دەقی گوتارەکەی مەسرور بارزانی :

ئێوە هاوڕێ و دۆستی کوردستانن ، بەخێربێن بۆ کوردستان ، بەیانی ئیڤێنتێکمان دەبێت بە کردنەوەی مۆزەخانەیەک کە قسە دەکات و هەروەها نیشاندەری بەشێک لە مێژووی ئێمەیە ، مێژووێک کە زۆربەی لە ئێوە هاوکار و هەماهەنگیکار بوونە بۆ بنیاتنانی ، ئێوە بەشێکن لەم مێژووە ، بۆیە ئێمە زۆر دڵخۆشین کە ئێوەمان هەیە جێگای شانازیە کە دەبینین کوردستان بەرەوپێشوە دەچێت و بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، وەک دەزانن لەم زووانەدا ئێمە چەند بەرەو پێشچوونی گەورەمان بەخۆمانەوە بینیوە لە شێوەی هەماهەنگی و بەرەوپێشەوەچوونی کێشەکان لەگەڵ بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا، بۆیە دڵخۆشم کە زۆر لە میوان و هاوڕێکانمان لە بەشە جیاوازەکانی جیهان هاتوون و ئەم ئێوارەیە لەگەڵ ئێمەن ، بەیانی گەشتێکی خۆشمان دەبێت رەنگە کەمێک دوور و درێژ بێ نزیکەی دوو کاتژمێر دەخایەنێت، بەڵام هیوا خوازم ئەم گەشتە دڵخۆشکەربێت و بەرەو بارزان کە لانی کەم 16 جار ئەم ناوچەیە بۆمبڕێژکراوە و وێران بووە بەڵام دووبارە بنیاتنراوە ، بۆیە دەچین سەردانی ئەم مۆزەخانەیە دەکەین کە لەوێ باس لە مێژووی خەڵکی ئێمە دەکات ، لە کوێ دەستمان پێکرد و وە ئەمڕۆ لە کوێین ، زۆرێک لە ئێوە هەماهەنگکار بووینە ، زۆر لە ئێوە هاوکار بوینە بۆ بنیاتنانی ئەم کوردستانەی کە ئەمڕۆ دەبینن ، زۆر سوپاس سوپاس بۆ هەماهەنگیتان ، سوپاس بۆ هاوکاریتان سوپاس بۆ پشتیوانیتان ، وە لە هەمووی گرنگتر زۆر سوپاس بۆ بەردەوامبوونی هاوڕێییەتیتان ، واناکەم قسەی زۆر بکەم و چاوەڕێ بکەن ، هیواخوازم ئێوارەیەکی جوان و خۆشتان هەبێت ، هەروەها ماوەیەکی خۆش لە مانەوەتان لە هەولێر و لە کوردستان دڵخۆش بێ و هیوادارم بەیانی رۆژێکی خۆشبێت و لە هزر و خەیاڵی ئێوەدا بمێنێتەوە ، زۆر سوپاس جێگای شانازییە کە ئەمڕۆ میوانداری ئێوە دەکەم.

Back to top button