پەرلەمانتارێكی پێشووی ڕووسیا لە ئۆكرانیا تیرۆركرا

خواكوڕك
دوای ئەوەی پەرلەمانتارێكی پێشووی رووسیا كە پە نای بۆ ئۆكرانیا هێنا بوو, ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی ئۆكرانیا رایگەیاند كە ئەو پەرلەمانتارە لە كێڤی پایتەختی وڵاتەكەی بە گوللە كوژرا.
ئەندرێ كریشچێنكۆ سەرۆكی پۆلیسی كێیڤ ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێكیدا كە لە ڕێگەی تەلەڤیزیۆنەوە بڵاوكرایەوە، پشتڕاستیكردەوە كە دێنیس ڤۆرۆنێنكۆڤ پەرلەمانتاری پێشووی كۆمۆنیست بەهۆی هێرشەكە گیانی لەدەستداوە.
لە كاتژمێر 11:30 ی پێش نیوەڕۆ چەكدارێك لە ناوەڕاستی كێیڤ تەقەی لە دێنیس ڤۆرۆنێنكۆڤ و پاسەوانەكەی كرد و لە ئاكامدا دێنیس گیانی لەدەستدا و پاسەوانەكەی برینداربوو، بەڵام پاسەوانەكەش لە چەكدارەكە هاتووەتە دەست و تەقەی لێكردووە و برینداری كردووە.
سەرۆكی پۆلیس گوتی: ” پاسەوانەكەی دێنیس و چەكدارەكەش لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشكییان بۆ دەكرێت.”
لە لایەكی دیكە پێترۆ پێسكۆڤ سەرۆكی ئۆكرانیا مۆسكۆی بە كوشتنەكە تۆمەتباركرد و گوتی: “دێنیس پـێشتر لە لایەن دەزگاكانی ئاسایشی ڕووسیاوە هەڕەشەی لێكرابوو. ئەمە دەچێتە چوارچێوەی تێرۆرزمی نێودەوڵەتیەوە.”
بەڵام لە مۆسكۆ، دیمتری پێسكۆڤ گوتەبێژی كرێملین ڕەتیكردەوە وڵاتەكەی دەستی لە كوشتنەكەدا هەبێت و گوتی تۆمەتێكی بێ مانایە. هیواشی خواست ئەنجامدەرانی كوشتنەكە ئاشكرابكرێن.
دێنیس ڤۆرۆنێنكۆڤ لە مانگی تشرنی یەكەمی ساڵی ڕابردوو بۆ ئۆكرانیا هەڵهات و ڕەگەزنامەی ئۆكرانی وەرگرت پاش ئەوەی لە دژی ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ سەرۆكی پێشووی ئۆكرانیا گەواهی دا. هەروەها ڕەخنەی لە ڕووسیاش گرت لەسەر داگیركردنی دوورگەی كریمەی ئۆكرانیا لە ساڵی ۲٠۱٤ .

Back to top button