سەرۆک بارزانی داوایەک ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات

سه‌رۆك بارزانی، کەمێك پێش ئێستا له وتاری خۆیدا له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزان، بانگه‌وازی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان كرد و رایگه‌یاند: لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌نه‌وه، داواكارم هه‌رچی زووتره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان پێش 18ی مانگ بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی دڵسۆزانه به‌رپرسیارانه باسی هه‌موو گرفته‌كان بكرێ وچاره‌سه‌ر بكرێن.
سەرۆك بارزانی راشیگه‌یاند: داوا ده‌كه‌م، پێش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی، كۆ ببنه‌وه و ئه‌و ته‌مومژه نه‌هێڵن و زه‌مینه‌سازی بكه‌ن بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه فروانه.
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێ: 70 ساڵ قوربانی وه‌ك ئه‌و 7 رۆژه نه‌كرا كه هه‌موو میلله‌ت یه‌كی گرت و موعجیزه دروست كرا، جارێكی تر داواتان لێ ده‌كه‌م و خۆشم ئاماده‌م هه‌رچیم پێ بكرێ پشتگیری ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌كه‌م.
داوا له هه‌موو میدیا و ریكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی هاوكار بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌م په‌یامه، نه‌ك رۆڵی سلبی ببینن.