حوسنی موبارەك ئازاد كرا

خواكوڕك

ئەمرۆ هەینی 24ی 3ی 2017 دادگای تێهەڵچوونەوەی میسر بڕیاری كۆتایی خۆی لە بێتاوانی حوسنی موبارەك داو، سەرۆکی پێشووتری میسریش ئەمرۆ هەینی ، گەڕایەوە خانووەکەی خۆی لە گەڕەکی میسر جەدیدە و لەلایەن بنەماڵە و دۆستانیەوە پێشوازی لیکرا”.

پاش ئەوەی بەتۆمەتی كوشتنی خۆپێشاندەر لە میسر لەكاتی خۆپێشاندانەكانی میسر دژی دەسەڵاتی حوسنی موبارەك تۆمەتبار كرابوو، دادگای تێهەڵچوونەوەی میسر لە هەفتەی رابردوو بریاری بێ تاوانی حوسنی موبارەكی دەركرد ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر دادگای تاوانەكانی قاهیرە بە تۆمەتی كوشتنی خۆپێشاندەر بریاری زیندانی هەتا هەتایەی بۆ دەركردبوو”.

پارێزەرانی حوسنی موبارەك رایانگەیاند كە ناوبراو كە تاوانبار بووە بە كوشتنی 239 خۆپێشاندەرەی نارازی لەلایان دادگای تاوانەكانی قاهیرە، دادگای تێهەڵچوونەوەی میسر تۆمەتەكانی رەتكردەوە، رایگەیاندووە كە سەرۆكی پێشووی میسر بێ تاوانە، دەلێن ئەمرۆ سەرۆكی پێشووی میسر نانی بەیانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خواردووە.

Back to top button