په‌یامێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه‌وه‌   

لە راگەیێندراوێکدا مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ پەیامەکەی سەرۆک بارزانی راگەیاند

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا رایگەیاندووە: بە ناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پشتگریی تەواوی خۆمان بو پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبڕین، کە دوێنێ لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی لە بارزان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا هەروەها هاتووه‌: ئەم پەیام و دەستپێشخەرییەی جەنابی سەرۆک بارزانی، وەک درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانی نەمر بەرزدەنرخێنین و، هەموو ئامادەیی خۆشمان بو جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک رادەگەینین.

دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەکە و هەرێم، هەنگاوی کردەیی بۆ بە جێگەیاندنی فەرمانی جەنابیان بە راست و گرنگ دەزانین و ئامادەیی تەواوی خومان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبرین.

 

Back to top button