موقتەدا سەدر: یان سەركەوتن یان تیرۆر دەكرێم رێگایی ترم نیە
خواكوڕك
پاش رێگری زۆری لە خۆپێشاندانی لایانگرانی موقتەدا سەدر، بۆ گەیشتن بە گۆرەپانی تەحریر بەڵام سەرئەنجام لایانگرانی موقتەدا سەدر خۆپێشاندانیان ئەنجامداو و موقتەدا سەدریش وتارێكی پێشكەش كرد، كە تێیدا چوار خاڵی دەستنیشان كرد بۆ بەردەوامی خۆپێشاندانەكان، لە وتارەكەی دا موقتەدا سەدر ئاشكرای كرد كە هەرەشەی كوشتنی لێ دەكرێت”.
موقتەدا سەدر لەبەردەم خۆپێشاندانی یەك ملیۆن لایانگرانی دا رایگەیاند، كە گەندەڵكاران هەرەشەی تیرۆركردنی و كوشتن له من ده‌كه‌ن، به‌ڵام من ده‌ستبه‌رداری چاكسازی نابم، یان سه‌ركه‌وتن، یان شه‌هید بوون هەروەها گوتیشی ئه‌م په‌یامه‌ی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵكارن به پاره‌ی خه‌ڵك ترسیان له دڵی خه‌ڵك چاندووه و ده‌بێت ئه‌و تۆوه ریشه‌كێش بكرێت و گه‌نده‌ڵكاران ده‌بێت ئاشكرا بكرێن.”
موقته‌دا سه‌در ئەوەشی ئاشکرا کردووە: “ئه‌گه‌ر من كوژرام، ئاگاداری ئه‌م په‌یامه‌م بن و هیچكات ئه‌م وهسیهتهتان له‌بیر نه‌چێت، ئه‌گه‌ر منیش نه‌مام ئێوه ئه‌م كارانه ئه‌نجام بده‌ن كە پەیامەكەی لەچوار خاڵ كۆكردەوە”.
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامی به شۆڕشی چاكسازی بده‌ن و ده‌ستبه‌رداری نه‌بن.
دووه‌م: به ئاشتییانه خۆپیشاندانه‌كان ئه‌نجام بده‌ن تا كۆتایی.
سێیه‌م: گه‌نده‌ڵكاران به ته‌نیا ناگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌وان سامانێكی زۆریان كۆكردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه ملكهچتان بكه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ململانێكان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام ئێمه ملكه‌چی كه‌س نابین.
چواره‌م: پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن، كه نابێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگ بده‌نه گه‌نده‌ڵكاران. به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كان یانی كۆتایی هاتنی ئه‌وان به‌بێ جیاوازی. ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت و كۆمیسیۆن سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن نه‌بێت، ئه‌وا بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین.