پیتەر گاڵبرێت: مەزاری مەلا مستەفا بارزانی گوزارشت لە سادەیی و خاکیبوونەکەی دەکات

پیتەر گاڵبرێت، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری ئەمەریکی رایگەیاند، مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی زۆر سەرنجڕاکێشە، کە هەستێکی قووڵی مێژوویی لەلای ئەوانەوە دروست دەکات، کە سەردانی دەکەن، بوونی سێ گومەز لەناو مۆزەخانەکە، وەک هێمایەک بۆ هەرسێ ئایینی ئیسلام، کریستیان و جوولەکە زۆر سەرنج راکێشە.

گاڵبرێت کاریگەربوونی خۆی بەرامبەر مەزاری مستەفا بارزانی نیشاندا و گوتی: “بارزانی گۆڕ و مەزارەکەیشی گوزارشت لە سادەیی و خاکیبوونەکەی دەکات، کە ئەمەش بۆ ئەو گەورەییە.

گاڵبرێت هەروەها گوتی، ئەو عێراقەی مستەفا بارزانی بە یاساشکێن لە قەڵەم دەدا و بە یاخیبوو ناوی دەبرد، ئێستا سەرۆکەکانی ئەو عێراقە بە شانازییەوە بەشداری لە کردنەوەی یادگە و مۆزەخانەکەی دەکەن.

Back to top button