سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان: پشتگیری ته‌واوی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین

سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان رایگه‌یاند، پشتگیریی ته‌واوی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین و به‌ شاڕێگه‌ی ئاشتی و یه‌كتر قبوڵكردن و پێكه‌وه‌ژیان وه‌سفی ده‌كات.

عه‌بدولقادر بازرگان، سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان، په‌یامێکی له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و یه‌كڕیزی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان<span;> بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا پشتگیری ته‌واوی خۆی و پارته‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌خاته‌ روو.

سەرۆک مسعود بارزانی، لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانیدا پەیامێکی گرنگی لەمەڕ دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، ئێمە وەک پارتی چاکسازی تورکمان پشتگیری تەواوی پەیامەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەین، پەیامێکە لە روانگەی هەستی بەرزی نەتەوەیی و نیشتیمانی و چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی ئێستای نێوان حیزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان خراوەتەروو.”

سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، “شاڕێگەی ئاشتی و یەکتر قەبووڵکردن و تێپەراندنی ئەو دۆخە و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانە، گرنگە سەرجەم لایەنەکان لەم دۆخە هەستیارەی ئێستای هەرێمی کوردستان تێبگەن و بەرەو پیری پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بچن، چونکە بەهێزیمان لە یەکگرتووییدایە و بە یەکڕیزیمان دەستکەوتەکانمان و قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو دەبێت”.

هەر لە پەیامەکەدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، “جارێکی تر پشتگیری خۆمان بۆ پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دووپات دەکەینەوە و ئامادەی هەموو هەنگاوێکی کردارین بۆ جێ بەجێکردنی ئەو پەیامە گرنگە.”

Back to top button