وادەی دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی سێ ساڵی عێراق بەفەرمی راگەیێندرا

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی دەنگدانی لەسەر بودجەی گشتی سێ ساڵی عێراق بەفەرمی راگەیاند

کەمێک پێش ئێستا لە راگەیێندراوێکدا، د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند، په‌رله‌مان كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی 2023-2024-2025 بدات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته‌ لیژنه‌ی دارایی راپۆرتی كۆتایی خۆی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ته‌واو بكات چونکە پڕۆژەیاسایەکی گرنگە و هاووڵاتیان لە تەواوی عێراق چاوەڕوانن .

Back to top button