سێ حیزبی تر پشتیوانی خۆیان بۆ بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی راگەیاند
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بەیاننامەیەکدا لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان کە پێکهاتووە لە هەرسێ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پشتیوانی خۆیان بۆ بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی رادەگەیەنن،
لە بەیاننامەکە هەروەها ئەو سێ حیزبە دەشڵێن: بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان هەموو ئامادەییەک نیشان دەدەین لە پێناو کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و دەستکردن بە دیالۆگی نیشتمانی.
لە رێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی بارزانی رۆژی 11/5/2023، سەرۆک بارزانی لەمیانی گوتارێکیدا لە بارزان ، داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە، پێش 18ـی ئەم مانگە، کۆبووەوەیەکی گەورە ساز بکەن.
دەقی بەیاننامەکە:-