خودا نەخشەی كوردستانی بەهەموو دونیا پێشاندا

خواكوڕك

ئاژانسی گەردوونی ئەمریكی ناسا، وێنەیەكی بڵاو كردۆتەوە كە لەئاسمانەوە گیراوە، كە تێیدا بەسرووشتی نەخشەی كوردستان بە پەلە هەور بەسەر نەخشەی گەورەی كوردستاندا نیشتووە، كە رێك ئەو نەخشەیە هەمان ئەو نەخشەیەیە كە بۆ كوردستانی گەورە كێشراوە”.

لە ماڵپەری فەرمیی خۆیدا ئاژانسی گەردوونی ناسای ئەمریكی وێنەیەكی سروشتی لە جوگرافیای هەرچوار دەوڵەتی ( عێراق و سوریا و ئێران و توركیا) بڵاو كردۆتەوە، كە تێیدا پەلە هەورێكی سپی بەدرێژای ئەو جوگرافیایە واتا بەشێک لە خاکی سووریا، عێراق، ئێران و بەشێکی بەرچاوی تورکیا، ڕەنگێکی سپی دایپۆشیون و هاوشێوەی ئەو نەخشەیەی کوردستانی گەورەیە کە جوگرافیناسانی کورد کێشاویانە. بۆیە هەندێک لەوانەی وێنەکانی ناسایان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە، ئاماژەیان بەوە داوە کە (ناسا) نەخشەی کوردستانی گەورەی دیاری کردووە”.

 

 

ئاژانسەکە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا، لەپاڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکە، ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە ئەو وێنە ئاسمانییە لە لایەن کەناڵی (ئەکوا)ی ئاسمانی کە سەر بە ئاژانسی (ناسا)یە، گیراوە. باسیشی لەوە کردووە کە وێنەکە لە 20\2\2017 گیراوە و تێیدا چینێکی سپی (بەفر) لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا و دەریای ڕەشەوە بۆ دەریای قەزوین درێژ دەبێتەوە.

 

ئەم وێنەیەی ئاژانسی (ناسا) ئەوە دەردەخات کە ئەو هەرێمە جوگرافییەی کوردستانی گەورەی لەسەر هەڵکەوتووە، لە ڕووی جوگرافیا و جیۆمۆرفۆلۆجیا و ئاووهەواوە بە تەواوەتی لە دەورەبەرەکەی جیاوازە.

لەتۆڕە كۆمەلایەتیەكان و تویتەر لەسەر ئەو نەخشەیەی ناسادا باس لەوە دەكرێت لە ئاسمانەوە خوای گەورە نەخشەی كوردستان بەجیهان پێشانداوە، كە ئەمە ئەو خاكەیە كە جیهان خیانەتی لێكردوو، دابەشی كرد بەسەر چوار دەوڵەتدا”.

بۆ بینینی وێنەکە لە ماڵپەڕی فەرمیی (ناسا)، کلیک لێرە بکە.

Back to top button