بەریتانیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی بانگەوازەکەی سەرۆك بارزانی راگەیاند
ئەمڕۆ دووشەممە، کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر هەڵوێستی خۆی لەبارەی بانگەوازەکەی سەرۆك بارزانی راگەیاند .
رۆزی كه‌یڤ، كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، رایگه‌یاند: ”وتاره‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى وتارێكى گرنگ بوو، ئێمه و هه‌موو لایەك خۆشحاڵ بووین به‌م وتاره‌ى سه‌رۆك بارزانى، له هه‌مان كاتدا ئه‌مه شتێكى زۆر باشه و له كاتى خۆیه‌تى، چونكه شه‌ش مانگ ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن، كه له كاتى خۆیدا بكرێت،”
دەشڵێت:” هانى هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ین، كه پشتگیری لە په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى بكه‌ن.“
لە رێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی بارزانی رۆژی 11/5/2023، سەرۆک بارزانی لەمیانی گوتارێکیدا لە بارزان ، داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە، پێش 18ـی ئەم مانگە، کۆبووەوەیەکی گەورە ساز بکەن.