محەمەد داودیە: گه‌لی كورد له ماوه‌ی پێنج سه‌ده‌دا، رووبه‌ڕووی گه‌لێك هه‌وڵی تواندنه‌وه و جینۆساید بووه‌وه، به‌ڵام توانیی هه‌موو هه‌وڵه‌كان تێپه‌ڕێنێت
محەمەد داودیە، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئوردن ( مجلس الأعیان)و. وەزیری پێشووتری وەزارەتەکانی کشتوکاڵ ولاوان و گەشەپێدانی سیاسی و کاروباری پەرلەمانی بووە و نووسەر و رۆژنامەنووسیشە و لەم وتارەی کە لە ژێر ناونیشانی ( کورد برای منن ) لە ژمارەی ئەمڕۆ 15ی ئایاری 2023 ی رۆژنامەی ( الدستور)ی ئوردنی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی:
جەنابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، رێبەری كوردستانی عێراق و مه‌رجه‌عی كورد له جیهاندا، له كتێبه بهڵگهنامهییهكهیدا (بۆ مێژوو) كه دانه‌یه‌كی پێشكه‌ش به من كرد، ده‌ڵێت: “به‌ر له پێنج سه‌ده، وڵاتی كورد له‌نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وییدا دابه‌ش كرا. گه‌لی كوردیش له ماوه‌ی ئه‌و پێنج سه‌ده‌یه‌دا، رووبه‌ڕووی گه‌لێك هه‌وڵی تواندنه‌وه و جینۆساید بووه‌وه، به‌ڵام توانیی هه‌موو هه‌وڵه‌كان تێپه‌ڕێنێت.”
كاك مه‌سعود روونی ده‌كاته‌وه، دابه‌شكردنی وڵاته‌كه‌ی و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی به‌ر له پێنج سه‌د ساڵی رابردوو رووی داوه، ئه‌و گوتانه‌شی ره‌ت كردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد به ته‌نیا ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی عه‌ره‌ب كه پۆپۆلیست و مهزههبخوازان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناعه‌ره‌ب له خوێنی كورد و نكووڵیكردن له مافی نه‌ته‌وه‌ییان، گهردنئازاد و بێ‌تاوان بكه‌ن.
به راستی، ململانێی درێژخایه‌ن كه زاده‌ی سیاسه‌تی چه‌وته، له‌پاڵ نكووڵیكردن له هه‌بوونی گه‌لی كورد له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌وروبه‌ری كوردستان، كه ماوه‌ی 500 ساڵی خایاند، نه‌یتوانی كۆتایی به كورد بهێنێت.
چه‌ندین سه‌ده له سیاسه‌تی نكووڵیكردن، ده‌یان ساڵ له شه‌ڕی درێژخایه‌ن، هه‌زاران جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه، سه‌دان هه‌زاران قوربانی له هه‌موو لایه‌نه‌كان، ڕاستیی ئه‌و وته‌یه‌ی رێبەری گه‌وره‌ی كورد مه‌سعود بارزانی سه‌لماند “هیچ گرفتێكی بێ چاره‌سه‌ر نییه.” مه‌به‌ست لێره‌دا چاره‌سه‌ر به دانوستاندن و شێوازی ئاشتییانه و دیموكراسییانە.
هه‌ڵبه‌ت، وەك چۆن چاره‌سه‌ری بێ باج نییه، چاره‌سه‌ری بێ سازشیش نییه.
نكووڵیكردن له مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد و په‌نابردنه به‌ر سیاسه‌تی توندوتیژی و بۆردومان، ئێش و ژان و ئازارێكی ئه‌وتۆی گه‌یاندووه كه مه‌ودا و قوربانییه‌كانی بێ شومارن، درز و دۆستایه‌تیی نێوان كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه (عه‌ره‌ب و فارس و تورك)ی له یه‌كدی دوور خسته‌وه، وێرانییه‌كی كوشنده‌شی لێ كه‌وته‌وه، ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه و خۆشگوزه‌رانیی له‌ده‌ست دا. ئاخر به‌بێ ئارامی و ئاشتی، گەشەكردن نایەتە ئارا.
به درێژایی پێنج سه‌ده كورد چه‌وسێندرایه‌وه، چهوساندنهوهشی ته‌نیا له لایه‌ن گه‌لانی ناوچه‌كه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكوو ئینگلیزیش له بۆردومانكردن و وێرانكردنی گونده‌كانی كورددا، به‌شدار بووه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر لە ڕێگەی ئاشتی و ته‌بایی، ئه‌مڕۆ حیكمەت و دانایی به‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دیكه‌دا زاڵه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی زیاتر، له ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا، ده‌خاته به‌رده‌ست بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد، دوور له توندوتیژی و بۆردومان.
كورد خزمه‌تێكی زۆر مه‌زنی له هه‌موو بواره‌كانی كولتوور و زانست و سه‌ربازی و زمانهوانییشدا، پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب كردووه، دوایین خزمه‌تیش، رۆڵ و قوربانییدانی پێشمه‌رگه بوو بۆ له‌ناوبردنی داعش له كوردستانی عێراقدا، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی پێشمەرگە بوو له ڕزگاركردنی مووسڵ و كه‌ركووك و هه‌ندێك ناوچه‌ی سه‌ڵاحه‌دین.
پێشمه‌رگه رۆڵی سه‌ره‌كیشی له رزگاركردنی كۆبانی (عه‌ینولعه‌ره‌ب) له كوردستانی سووریاشدا هه‌بوو، ئه‌ویش به ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكی ئازا و دلێر مه‌سعود بارزانی.
ئه‌و رۆڵه‌ی كە گه‌لی مه‌زنی كورد به سه‌ركردایه‌تی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبیش گێڕای له سه‌ركردایه‌تیكردنی هێزه‌كانی رزگاركردنی برایانی عه‌ره‌بیان له هێرشی فهرهنگ و رزگاركردنی قودس و شوێنانی پیرۆزی ئیسلام و كریستیان له‌ده‌ست داگیركه‌ران، هه‌ر بە شكۆداری ده‌مێنێته‌وه.