به فه‌رمانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌پێناو یارمه‌تیدانی گه‌لی كوردستان له سووریا ده‌روازه‌ی پێشابوور سێمالكا كراوه‌ته‌وه
ئیداره‌ی ده‌روازه‌ی سنووری پێشابوور، لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە تێدا رایگەیاندووە :” چیتر ده‌رفه‌ت بۆ راكردن له راستییه‌كان بۆ په‌یه‌ده و ئیداره‌كه‌ی فه‌راهه‌م نییه، كه هه‌میشه كار له‌سه‌ر خوڵقاندنی قه‌یران ده‌كات و به‌رده‌وامیش گه‌لی ئێمه له كوردستانی سووریا باجه‌كه‌ی ده‌دات.
ئیدارەی دەروازەکە راشیگەیاندووە:” په‌یه‌ده سووره له‌سه‌ر باوه‌ڕنه‌هێنان به‌وه‌ی كه گه‌له‌كه‌مان له كوردستانی سووریا د‌رك به هه‌موو پیلانگێڕییه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن، كه سه‌لامه‌تیی بۆ هیچ كه‌سێك نه‌بووه و ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن بیانوو بهێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی ژیان له خه‌ڵكی رۆژئاوا دابخه‌ن.
باسی لەوەشکردووە کە، ده‌روازه‌ی پێشابوور سێمالكا به فه‌رمانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌پێناو یارمه‌تیدانی گه‌لی كوردستان له سووریا كراوه‌ته‌وه و هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی مانه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه به كراوه‌یی بۆ خزمه‌تگوزاری مرۆیی كردووه‌ته‌وه و هیچ كاتیش له به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان سڵی نه‌كردووه‌ته‌وه، تا ئێستا سێ رێككه‌وتن به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌و ده‌روازه‌یه كراون و بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئیداره‌دانی ده‌روازه‌كه به هاوبه‌شی هه‌یه، به‌ڵام هه‌میشه په‌یه‌ده پێشێلی رێككه‌وتنه‌كانی كردووه و له سیاسه‌تی سه‌ركوتكاری به‌رده‌وام بووه، هه‌میشه له‌سه‌ر ترازاندنی گه‌لی كورد كاری كردووه و په‌یه‌ده ده‌زانێت كه ویستوویه‌تی له رێگه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه و سنووره‌كانه‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بگوازێته‌وه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی بشێوێنێت و هاوپه‌یمانانمان له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش زانیاری‌یان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه.
لە کۆتایی روونکردنەوەکەش دەڵێت:” دانبه‌خۆداگرتنمان به‌رامبه‌ر په‌یه‌ده، تا ئێستا له‌پێناو گه‌لی كوردستان بووه له سووریا، به‌ڵام دواجار ئه‌مه وامان لێ ده‌كات به پهیوندییهكاندا بچینه‌وه و گه‌لیش مافی خۆیه‌تی ئه‌مه قبووڵ نه‌كات و پێویسته په‌یه‌ده ده‌ست له درووشمه ساخته‌كانی هه‌ڵگرێت، چونكه چیتر كه‌س پێیان باوه‌ڕ ناكات.