پارتی و یەکێتی ئەمڕۆ لەسەر پرسی هەڵبژاردن گفتوگۆ دەکەن
ئەمڕۆ کاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆ بڕیارە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
بەپێی زانیارییەکان شاندەکەی پارتی پێکدێت لە مەحموود محەممەد، رێبوار یەڵدا، عەلی حوسێن، د.پشتیوان سادق، د. هێمن هەورامی و د. جەعفەر ئیمینکی. هەروەها شاندی یەکێتی لە شاڵاو عەلی عەسکەری، د. خەسرەو، عیماد ئەحمەد، رزگار حاجی حەمە، د. میران محەممەد و ئهمین بابەشێخ پێکدێت.