حکومەت گوژمەیەك بۆ قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی سلێمانی خەرج دەکات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی 94 ملیۆن و 600 هەزار دینار بۆ دابینكردنی قیری شل بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی.

راگەیاندنی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گوژمەی ئاماژەپێكراو بەپێی فەرمانێكی وەزاری كە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری لەسەرە، لەسەر داهاتی شارەوانیی سلێمانی بۆ دابینكردنی قیری شل بۆ كارگەی قیری شارەوانی لە تانجەڕۆ بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی بڕیاری خەرجكردنی درا.

Back to top button