تورکیا بنکەیەکی پەکەکەی لە شنگال بۆردوومان کرد
بنكەیەكی پەكەكە لە سنووری شنگال بۆردوومان كراو کوژراو و بریندار هەیە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، ئەو بنكەیەی بۆردوومان كراوە، لە ناوچەی خانەسۆری سەر بە شنگالە و لە لایەن فڕۆكەی توركیا، بۆردوومان كراوە.
بەپێی زانیارییەكانیان، لە ئەنجامی بۆردوومانەكە كوژراو و بریندار هەن.