پەرلەمانتارێكی سەر بەناوەندی بریاری یەكێتی وادەی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان ئاشكرا دەكات

خواكوڕك 

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەناوەندی بریار، وادەی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان ئاشكرا دەكات و دەلێت،ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق بۆیان بکرێت، ستەمی زیاتر بەارمبەر گەلی کورد ئەنجام دەدەن، بۆیە کاتی ئەوە ھاتووە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەیەنێت”.

سالار محمود ئەندام پەرلەمانی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، سەر بەناوەندی بریاری ئەو حزبە دەلێت کاتی سەربەخۆیی کوردستان زۆری نەماوە، پێویستە ئێستا پارت و لایەنە سیاسییەکان ھەموو زەمینەسازییەکی باش بۆ ئەو پرسە نەتەوەییە بکەن، چونکە لەسەر ئاستی ئیدارەی گشتیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، پرسی سەربەخۆیی بەتەواوەتی پێگەیشتووە، بە جۆرێک لەڕووی زوڵمی مێژووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کاتی ئەوە ھاتووە قەرەبووی ئەو ھەموو گەلەکۆمەکێیە بکرێتەوە کە بەرامبەر خەڵکی کوردستان کراوە، چونکە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەبێ دابینکردنی مافی گەلی کورد لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا دەرکەوت ئاسوودەیی بە خۆیەوە نابینێت، بۆیە پێویستە  لە ئێستاوە زەمینەسازیی بکرێت بۆ دامەزراندنی سەربەخۆیی کوردستان”.

هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی سەر بەناوەندی بریاری یەكێتی دەلێت، ساڵی ٢٠٢٠ بەرەو ١٠٠ ساڵەی پەیماننامەی سیڤەر دەڕۆین، ھەرچەندە بۆ یەکەمینجار لە مێژوودا بەپێی پەیماننامەی سیڤەر لەڕێگەی ماددەی (62, 63, 64) دەوڵەتێک بۆ کوردستان ھاتووەتە کایەوە، بەڵام ئەو پەیماننامەیە بە گەلەکۆمەکێی نێودەوڵەتی گۆڕدرا بۆ لۆزان، ھەروەھا ئێمە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بەرەو سەد ساڵەی پەیماننامەی سیڤەر دەڕۆین، بۆیە پێویستە ئێمە ھەنگاوی جدی بنێین بۆ دروستکردن و بنیادنانی دەوڵەتی کوردستان، بێگومان ئەگەر ئێمە لە نێوان خۆماندا یەکڕیز بین، ئەوا بۆ یادی ١٠٠ ساڵەی پەیماننامەی سیڤەر ئێمە دەبینە دەوڵەتێکی سەربەخۆ.”

سالار محمود دەشلێت،ھیچ کەس و لایەنێکی سیاسی دژی سەربەخۆیی کوردستان ناوەستێتەوە، چونکە ئەوە مێژووی گەلی کوردە ھەروەھا پرسی سەربەخۆیی کوردستان، پەیوەست نییە بە ھیچ لایەنێکی سیاسییەوە، چونکە پرسی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستان لە سەردەمی شێخ سەعیدی پیرانەوە ڕاگەیەندراوە و پایتەختەکەی ئاماد بووە، ھەروەھا لە سەردەمی قازی محەمەد سەربەخۆی کوردستان ڕاگەیەندراوە و پایتەختەکەی شاری مەھاباد بووە، لەسەر دەمی شێخ مەحموودی حەفید، سەربەخۆی کوردستان ڕاگەیەندراوە پایتەختەکەی شاری سلێمانی بووە، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی نەبووە، بۆیە شکستی ھێناوە، بەڵام ئێستا بارودۆدی کوردستان لەبارە لەوەش گرنگتر ئەوەیە گەلی کورد لەسەر ئاستی جیھان ناسراوە، لە باشووری کوردستان، حکوومەت و پەڕلەمانمان ھەیە، سیاسەت و ئابووریی سەربەخۆی خۆمان ھەیە جوگرافیای خۆمان ھەیە، خاوەنی ھێزێکی قارەمانی وەک ھێزی پێشمەرگەین، بۆیە کاتی ئەوە ھاتووە، ئیتر سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەیەنین.”

 

Back to top button