دژەتیرۆری کوردستان لەسەر بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر بە پەكەكە لە شنگال زانیاری بڵاو دەکاتەوە

دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا لە کۆمەڵگەی خانەسوورێی شنگال راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە

دەقی راگەیەندراوەکە:-

شنگال.. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشە دەکاتە ئامانج و 3 کوژراو و بریندارێکی لێ دەکەوێتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023، کاتژمێر: 12:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەی لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە قەزای شنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.

Back to top button