پەیامێک لە کونسوڵخانەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسییەکانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان
کونسوڵخانە و نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی ئەمریکا و بەریتانیا و چەندین وڵاتی دیکە لە هەرێمی کوردستان پەیامێکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان کرد.
لە پەیامەکەی کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی دیپلۆماسییەکانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان هاتووە: دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پابەندبوونی بە ردەوامیان بۆ بنەما و بەها دیموکراسیەکان و پێشوازیکردنی لە رۆحی نوێبوونەوەی هاوکاری نێوان لایەنەکان.
لە پەیامەکاندا ئەوەش خراوەتە روو: هەر لەم سۆنگەیەوە داوا لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هەموو هەنگاوێکی پێوسیت بنێن بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بەبێ دواخستنی زیاتر ئەنجام بدرێت.