بافڵ تاڵەبانی: پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومەتەكەی كاك مەسرور بڕیارێكی ئازایانەیان دا
بافڵ تاڵەبانی، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند: “پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتەکەی کاک مەسرور بڕیارێکی ئازایانەیان دا، لە هەموو لایەك قەیرانی دارایی هەیە، بەڵام ئەم حكومەتە توانی گوێ لە هەموو لایەك بگرێت. زۆر بە ئازایانە توانی بڕیارێكی تر بدات و بە ئاراستەیەكی تر بدات تا خزمەتی كوردستان بكات.
گوتیشی: ئێستاش كە مووچە بووە بە ئەولەویات و پرۆژەكان بە یەکسانی جێبەجێ دەكرێن، دوو هەنگاوی زۆر زۆر باش بوون، من دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەكەم كە بەشێك بوون لەم بڕیارە.
زیاتر گوتی: دەمێكە كار لەم پرۆژەیەدا دەكەین، سوپاسێكی گەورە بۆ جەنابی كاك مەسرور وە كاك قوباد كە ئەوان توانییان زۆر ئازایانە ئەو بڕیارە بدەن.