سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دەستخۆشی لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی دەکات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ـی ئایاری 2023، رێواس فایه‌ق، سه‌رۆكی پەرله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “ده‌ستخۆشی له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی كاك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین و پێشوازیش له كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ین.”
هاوكات گوتیشی: “ده‌ستخۆشی له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه و یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد كه هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستی پێ كردووه.”
سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنیش رێواس فایه‌ق، گوتی: “سیڤی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی به‌شێك له ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هاتوون، نێردراون بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ، گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بوو، ئه‌وا په‌سه‌ند ده‌كرێن.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماده‌ین بۆ هه‌ر دانیشتنێك بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی پێویست و په‌سه‌ندكردنی هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك گه‌ر هه‌بێت. ده‌ستخۆشی له‌و لایه‌نانه‌ش ده‌كه‌ین كه ئاماده‌یی و په‌رۆشی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌ربڕیوه.