حزبەكەی ئەردۆگان، قبوڵناكەین شنگال لەكوردستان جیا بكرێتەوە

خواكوڕك

ئەندام پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی توركیا لەسەر لیستی ئەكپارتی، دەلێت پەكەكە دەیەوێت شنگال لەكوردستان دابرێنێت، ئەمەش پارچەكردنی كوردستان، بۆ ئێمە هێلی سورە، نابێت كوردستان پارچە بكرێت، بەڵام پرسیار ئەوەیە كێیە دەیەوێت كوردستان پارچە بكات، ئەلمانیا یان ئێران، كێن ئەو هێزانەی كە دەیانەوێت كوردستان پارچە بكەن فەرمانیان بە پەكەكە كردووە شنگال لەكوردستان جیابكاتەوە”.

محمەد عەلی شاهیم ئەندام پەرلەمانتاری كورد لە سەر لیستی ئەكپارتی دەلێت، پەكەكە دەیەوێت كوردستان پارچە بكات، شنگال لەكوردستان دابرێنێت، ئایا پەكەكە ئەم كارەی بەفەرمانی كێ دەكات، ئێران یان ئەلمانیا، دەلێت پارچە كردنی كوردستان لەلای ئێمە هێلی سورە و كەس قبوڵی ناكات كوردستان پارچە بكرێت”.

ئەو ئەندام پەرلەمانتارە دەشلێت، ئایا پەكەكە پارچە كردنی كوردستان بەفەرمانی كامە دەوڵەت دەكات؟ بۆیە دەبێت خەڵكی كوردستان ئەمە بزانێت، ئەوەی پەكەكە دەكات پارچە كردنی كوردستانە كە نابێت كەس ئەو هەنگاوەی پەكەكە قبوڵ بكات”.

شایانی باسە پێشتر پەكەكە لە كۆمەڵگەی خانەسۆڕی هێرشی كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، پاشان فەرماندەی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵێكی نزیك لە مالیكی گوتی شەڕی ئێمە بۆ هێشتنەوەی شنگالە بەناسنامەی عێراقی و ئێمە كورد نین و نامانەوێت شنگال بگەرێتەوە سەر كوردستان و پارێزگاری لەناسنامەی عێراقی شنگال دەكەین”.

Back to top button