کارگەیەکی پێکەوەبەستنی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند : کارگەیەکی پێکەوەبەستنی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان.
راشیگەیاند:” ئەمە داواکاری ئێمە بووە لە ئەڵمانیا کە ئەو کارە لە هەرێمی کوردستان بکەن و پشتیوانیش دەکەین.
گوتیشی :” ئێستا سێ پڕۆژەی ئەڵمانیا لە کوردستان هەیە و سەرکەوتوون، لە داهاتوو کار دەکەین بۆ ئەوەی زیاتر بکەین پڕۆژەکان بێنە هەرێمی کوردستان .