سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر لە هەولێر دادەنێت

ئەمڕۆ 18ـی ئایاری 2023 لە ژێر چاودێری و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کارەبا بەردی بناغەی (پڕۆژەی وێستگەی بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر) لە گوندی منارە، لە باشووری وێستگەی غازی بەرهەمهێنانی کارەبای پارێزگای هەولێر دادەندرێت.

ئەو پڕۆژەیە بە تێچوونی 100 ملیۆن دۆلار لەسەر رووبەری 590 دۆنم و لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێ دەکرێت، پڕۆژەکە ژینگە دۆستە و پێویستی بە دابینکردنی سوتەمەنی نییە و دەبەسترێتەوە بە تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە.

Back to top button