وڵاتێکی گرنگی ئەوروپا وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت : ئەتلەتیکۆ مەدرید وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات
دەستەکە رایگەیاندووە:” د.محەمەد شوکری، لەگەڵ ئایدن ئۆستان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان نە وەکالەت لە وڵاتی ئیسپانیا کۆبوویەوە، باسیان لە کاری هاوبەشی نێوان دەستەی وەبەرهێنان و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە وڵاتی ئیسپانیا کرا بە تایبەت لە هاندانی وەبەرهێنەرو کۆمپانیاکانی وڵاتەکە بەمەبەستی کاری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان .
دەستەی وەبەرهێنان باسی لەوەشکردووە، بڕیارە لە داهاتوو ژمارەیەک وەبەرهێنەر لە سێکتەرەکانی تەندروستی و وەرزشی و کاری وەبەرهێنان بکەن لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی کردنەوەی چەند قوتابخانە و سەنتەری وەرزشی بە مەبەستی مەشق و راهێنان کە لەلایەن ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرپەرشتی دەکرێت.