سبەی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
بڕیارە سبەی هەینی، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەكانی دەزگای میدیایی خواکوڕك، سبەی هەینی، کۆبوونەوەی دەزگاكانی هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی جارێکی دیکە ئەنجام دەدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ” کۆبوونەوەکە لەنێو تەلاری پەرلەمانی كوردستان، دەبێت و هەریەك لە سەرۆكی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی هەردوو فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی لە پەرلەمان ئامادە دەبن و، تێدا باس لە بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و تەواوكردنی رێكارە پێویستەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بكەن.