رۆژنامەیەكی توركی دواین زانیاری لەبارەی تێكچوونی پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
رۆژنامەی تی 21 توركی نووسینێكی جەلیل باسلەنجی بڵاو كردۆتەوە، كە تێیدا باس لەكێشەكانی ناو سەركردایەتی پەكەكە و ئۆجەڵان دەكات و دەلێت پەكەكە بە بریاری ئۆجەڵان بۆ چەكدانان رازی نەبوو، هەروەها دەلێت نووسەری رۆژنامەی كەمالیستی جومهوری ( جەلال باسلنجی) سەردانی قەندیلی كردووە، گرەنتی لەزاری جەمیل بایك وەرگرتووە كە ( هەدەپە) هاوپەیمانی لەگەڵ ئەكپارتی نەبەستێت”.

لە نووسینەكەدا ئاماژە بە رۆژی سەردانی باسلنجی دەكات بۆ قەندیل كە لە 2ی حوزەیران ساڵی 2015ئەنجامدراوە، كە لەقەندیل لەگەڵ جەمیل بایك كۆبۆتەوە، لەوەی داوای گرێنتی لە جەمیل بایك كردووە، لەوەی رێكەوتن نەكەن لەگەڵ ئەكپارتی”.

ئەم نهێنیە لەزاری نووسەری دیاری كەمالیستەكان ئاشكرا كراوە، كە ناوبراو سەردانی قەندیلی كردووە و لەگەڵ جەمیل بایك كۆبۆتەوە، داوای لێكردووە كە لەگەڵ ئەكپارتی هەماهەنگی نەكەن، جەمیل بایكیش گرێنتی بە كەمالیستەكان داوە كە هەدەپە هەماهەنگی ناكات لەگەڵ ئەكپارتی”.

Back to top button