دەنگی نەخێر لەسەر ریفراندۆمی دەستووری توركیا لەناو ئەكپارتیش دا هەیە
خواكوڕك
ناوەندی لێكلۆینەوەی گشتی ئاڤراسیا لە راپرسیەكدا كە بۆ ریفراندۆمی توركیا ئەنجامی داوە، دەنگی نەخێر لە %55.53 دەنگی نەخێر دژ بە گۆڕینی سیستەمی سەرۆكایەتی توركیا، دراوە، لە سەدا 44.47ی دەنگی خەڵكی توركیا بە بەلێ دەنگیان داوە”.
دەزگای (ماك_ێ) كە نزیكە لە ئەكپارتی هۆشداری دەدات لە دەنگی نەخێر بۆ ریفراندۆمی گۆڕنكاری دەستوور لە توركیا و وەك لە راگەیاندراوەكە دا هاتووە، لەناو دەنگدەری توركیا ترس هەیە لەسەر دەنگی ئەرێ و دەلێت دەنگدەری ئەكپارتی (%10) دەنگی بەلێ نادەن، لەناو مەهەپەشدا (30%) ئەگەر هەیە دەنگی بەلێ هەیە، هەروەها سەرۆكی دەزگای ماك_ێ عەلی كوڵات دەلێت دەنگی بەلێ لەنێوان (%45 بۆ 47 )تە”.
هەروەها عەلی كوڵات دەشلێت، لەم چەند رۆژەی رابردوو هەواڵی ناخۆش زۆر بۆ بەرەی بەلێ لەسەر ریفراندۆمی دەستوور و هۆشداری دەداتە بەرەی بەڵێ لەسەر ریفراندۆمی گۆڕینی دەستوور”.