باپیر کامەلا: هەرێمی کوردستان بۆتە جێگای گرنگی وڵاتانی جیهان و نەتەوەیەکگرتووەکان

باپیر کامەلا، سەرۆکی فراکسیۆنی سەردەم لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، هەڵبژاردن پرۆسەیەکی گرنگە و پێویستە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت و دوانەخرێت.

هەروەها راشیگەیاند، هەرێمی کوردستان بۆتە جێگای گرنگی وڵاتانی جیهان و نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆیە هەموو لایەک داواکارن هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

باپیر کامەلا، ئاماژەی بەوەدا، پێویستە کۆمیسیۆن کارا بکرێتەوە بە پێی ئەو رێککەوتنەی کە لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەیە، روونیکردەوە، کۆمیسیۆن لە کوردستان لە ئەندامانی پێنج لایەنی سەرەکی پێکدێت، پێویستی دەکرد نوێنەری هەموو لایەنەکانی دیکەی تێدابێت.

باپیر کامەلا، لە درێژەی قسەکانیدا دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی بە گرنگ وەسفکرد و گوتی، جێگەی دڵخۆشییە دەبێتە مایەی چارەسەرکردنی كێشەکان.

سەبارەت بە کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی، سەرۆکی فراکسیۆنی سەردەم لە پەرلەمانی کوردستان، گوتی، ئومێد دەکەین بەیانی لە کۆبوونەوەکەی نێوانیاندا لەسەر ئەو خاڵانەی کە ناکۆکن بگەنە رێککەوتن.

Back to top button