لە سەردانێکی دەگمەندا، وەزیرێکی چین سەردانی ئەمریکا دەکات.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە سەردانێکی دەگمەندا، وەزیرێکی چین سەردانی ئەمریکا بکات.

لیو بینگیۆی، گوتەبێژی باڵیۆزی چین لە واشنتن رایگەیاند، وانگ وینتاو وەزیری بازرگانی چین هەفتەی داهاتوو بەرەو واشنتن بەڕێدەکەوێت، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندی بازرگانی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا.

راشیگەیاند:” وەزیری بازرگانی چین لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا لەگەڵ جینا ریمۆند وەزیری بازرگانی ئەمریکا و کاسرین تای نوێنەری بازرگانی ئەمریکا لە واشنتن کۆدەبێتەوە.

Back to top button