شاندێکی باڵای پارتی سەردانی کۆمەڵی دادگەریی دەکات

شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی فازڵ میرانی سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکات.

بڕیارە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتیی فازڵ میرانی سەردانی لایەنەکان بکات و. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمرۆ هەینی ، سەردانی کۆمەڵی دادگەریی دەکەن.

هەر بە پێی زانیارییەکان، سەردانەکە بۆ گفتوگۆ کردنە لەبارەی خێراتر هەنگاو نان بۆ هەڵبژاردن و نزیکبوونەوەی  لایەنە سیاسییەکانە.

شایەنی باسە، دەست پێکردنی کۆبوونەوەی لایەنەسیاسییەکانی کوردستان دوای ئەوە دێت کە رۆژی 11ــەی ئەم مانگە سەرۆک بارزانی لەمیانی گوتارێکیدا لە رێورەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، داوای لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان کرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە کۆبووەوەیەکی گەورە ساز بکەن.

Back to top button