ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی له ئاستی باڵا بەڕێوەدەچێت
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی له ئاستی باڵا ئەمڕۆ بڕیارە بەڕێوەبچێت .
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕك، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، هه‌ردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە.
لە کۆبوونەوەکە بڕیارە باس لە ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا هه‌ن گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه بكرێت.
دوای دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی بۆ گفتوگۆ و یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد، کۆبوونەوە و دانوستان لەنێوان لایەنەکان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی هاتووەتە ئاراوە.