پیلانێکی پە*کە*کە دژ بە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شنگال ئاشکرا دەبێت 

ماڵپەڕێکی عەرەبی پیلانێکی پە*کە*کە دژ بە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شنگال ئاشکرا دەکات.

ماڵپەڕی (العربي الجدید) ئاشكرای كرد، لەو سەردانەی كە لە رۆژانی 12 و 13ی ئەم مانگەدا بۆ پارێزگای نەینەوا كردوویەتی، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەنیاز بووە سەردانی شنگالیش بكات، بەڵام پاش ئەوەی زانیویەتی پە*كە*كە پیلانێكی لە دژ ئامادە كردووە، سەردانەكەی هەڵوەشاندووەتەوە.

بەپێی ماڵپەڕە عەرەبییەکە، پاش ئەوەی سوودانی زانیاری پێ گەیشت كە پە*كە*كە چەكدارەكانی خۆی و لایەنگرانی كۆ كردووەتەوە لە دەروازەی شارەكە و بەنیازن خۆپیشاندان لەبەردەم كەژاوەی ئۆتۆمبێلەكانی بكەن، سەردانەكەی هەڵوەشاندووەتەوە.“

Back to top button