ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی راگەیەندرا
لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی راگەیەندرا.
کەمێك پێش ئێستا، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەب سیاسی پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆتاییهات و هەردوولا لە راگەیەندراوێکی هاوبەش دا رایانگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی و ژمارەیەک پرسی دیکەی پەیوەست بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان، تەوەری گفتوگۆکان بوون .
لە راگەیێندراوەکە ئەوەش هاتووە:'”لێکتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەکان هەبوو”.
ئاماژە بەوەش دراوە، “هەندێک بابەتی دیکە کە پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو، لە کۆبوونەوەکانی ئاییندە بڕیاری پێویستیان لەسەر دەدرێت”.