پارتی و گۆڕان جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەنەوە
لە چوارچێوەی سەردانەکانی شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر کۆبوونەوە.
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی لە شاری هەولێر سەردانی بارەگای سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن شاندێکی بزووتنەوەکەوە بە سەرۆکایەتی مستەفای سەید قادر پێشوازییان لێ‌کرا.
كاردۆ محەممه‌د، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته له‌یه‌كترازانه‌كان زیاتر نه‌بێت و یه‌كگوتاری هه‌بێت له نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی دیاریكراودا به‌ڕێوه بچێت كه دیاری كراوه.
هاوكات جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی، سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه هه‌مووی دوای ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییه.