هێمن هەورامی روونکردنەوە لەبارەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەدات و، مه‌رجی دواخستنی راگەیاند
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، روونکردنەوە لەبارەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەدات و، مه‌رجی دواخستنی راگەیاند
لە بارەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێش كه‌مێك بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: رۆژی 18ی 11 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستینشان كراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و كه‌متر له 6 مانگ ماوه، دوای گفتوگۆ و رێككه‌وتنی نێوان فراكسیۆن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن، زۆر داواشمان كرد لیژنه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بكا، تا پێشنیازه‌كانی بداته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، تا له‌گه‌ڵ كاراكردنی كۆمسیۆن، هه‌مواری یاساكانیش بخاته ناو به‌رنامه‌ی كار و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی له‌سه‌ر چواربازنه‌یی و تۆماری بایۆمه‌تری و ئامار، به هاوبه‌شی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ.
دەشڵێ: ئێمه ئه‌مڕۆش ئاماده‌ین، دانیشتنه‌كه بخه‌ینه سبه‌ی بۆ ئه‌و به‌رنامانه‌ی باسمان كرد، به مه‌رجێك ئێسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایبگه‌یه‌نێ كه دانیشتنی په‌رله‌مان به هه‌مان به‌رنامه‌ی كاری كه دیاری كراوه بۆ سبه‌ینێیه.
به زیادكردنی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له پۆسته‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان پێویست ده‌كات.
خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میش بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: ئه‌م كارانه بۆ ئه‌وه‌یه قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێ، چونكه هیچ روون نییه دادگای فیدڕاڵی له رۆژانی داهاتوو چ بڕیارێك ده‌دات.