200 ملیار دینار لە بەغداوە گەیشت
200 ملیار دیناری دیکەی مووچەی فەرمانبەرانی خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند: بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بانکی رەشیدەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر وەک بەشی دووەمی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.